پەیکەرەکەی مارلین مۆنرۆ لە هۆلیوود دزرا

2019-06-20

16886 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممەی رابردوو لە شاری لۆس ئەنجلوس پەیکەری ئەستێرەی کۆچکردوو ئەمریکی مارلین مۆنرۆ دزرا.

پۆلیسی لۆس ئەنجلوس لە لێکۆڵینەوەدان لەسەر ڕووداوەکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە دزییەکە لە کاتژمێر حەوتی بەیانیدا لە ناوچەی ڕێڕەوی ڕۆشتنی ئەستێرەکانی هۆلیوود ڕوویداوە.

پەیکەری مارلین مۆنرۆلە پاڵ چوار پەیکەری ئافرەتی تردا بوون کە ڕۆڵیان هەبووە لە بوونی ئافرەت لە دروستکردنی فلمدا، پەیکەرەکە لەسەر بورجێک دانراوە بەناوی "چوار ئافرەتی هۆلیوود"، بەپێی شایەتحاڵەکانیش کەسێک چووەتە سەر بورجەکە و بەمشار پەیکەرەکەی بڕیوە و دزیویەتی.

ئەو بورجە وەکو ڕێزلێنانێک لە ئافرەتان لە بواری فلمدا لە ساڵی ١٩٩٤ دروستکراوە، پەیکەرەکانی تریش ئەکتەران دۆلوریس دیل ڕیۆ و دورۆسی داندریدج و مای ویست و ئانا مای ونگ بووە.

مارلین مۆنرۆ ناوی راستی نۆرما جین مۆرتنسۆن بووە بە دیارترین ئەستێرەی هۆلیوودی سەردەمەکەی خۆی دادەنرێت لە فلمی The Seven Year Itch کە لە ساڵی ١٩٥٥ بەرهەمهاتووە ناوبانگی پەیداکردووە، لە ساڵی ١٩٦٢دا کۆچی دوایی کردووە.

Image result for ‫سرقة تمثال مارلين مونرو من هوليوود‬‎

Related image

Related image

ئ.ل