ماست چ سوودێکی بۆ پیاوان هەیە؟

2019-06-20

30769 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، خواردنی دوو ژەم ماست واتە دوو کوپ لە هەفتەیەکدا، دەکرێت پیاوان بپارێزێت لە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی هەناو.

ماڵپەڕی روسیا تودەی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، توێژەران لە زانکۆی واشنتۆن لە سانت لویس ئاماژەیان بەوەکردوە، ئەو پیاوانەی کە دوو ژەم ماست دەخۆن، رێژەی گەشەی خانەیی و دروستبوونی گرێ شێرپەنجەییەکان لە جەستەیاندا بە ڕاددەی %٢٠ کەمترە بەراورد بە پیاوەکانی دیکە.

گرێ شێرپەنجەییەکان بەشێوەیەکی ناسروشتی گەشە دەکەن لە قۆڵۆندا و سەرەتایە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە ئەگەر چارەسەر نەکرێت.

توێژەران ئەوەیان روونکردووەتەوە، ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە پشتڕاستکردنەوەیە بۆ توێژینەوەکانی دیکە کە ئەوە دەسەلمێنن خواردنی ماست یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی هەناو، لە رێگەی گۆڕانی قەبارە و جۆری بەکتریای هەناو.

لەو توێژینەوەیەدا کە لە گۆڤاری " Gut" بڵاوکراوەتەوە توێژەران لێکۆڵینەوەیان لەسەر سیستمی خواردن و گرێکانی هەناو کردووە لە ٣٢ هەزار و ٦٠٠ پیاودا، هەروەها ٥٥ هەزار ٧٠٠ ژندا.

هەموو بەشداربووەکان لە نێوان ساڵانی ١٩٨٦ و ٢٠١٢دا بەردەوام پشکنین بۆ هەناویان کراوە و  هەموو چوار ساڵ جارێك ڕاپۆرتێکیان لەسەر ژەمە خواردنەکانیانداوە، لەوانە بڕی ئەو ماستەی دەیخۆن.

لەماوەی توێژینەوەکەدا کە ٢٦ ساڵی خایاند گرێ لە جەستەی ٥٨٠٠ پیاودا گەشەی کرد، هەروەها ٨١٠٠ ژندا.

لە ئەنجامدا دەرکەوت، ئەو پیاوانەی کە دوو ژەم یان زیاتر لە ماستیان خواردبوو لە هەفتەیەکدا، مەترسی تووشبوونیان بە گرێی شێرپەنجەیی بە رێژەی %٢٦ کەمتر بوو.

بەڵام توێژەران لە ماوەی توێژینەوەکەدا هیچ پەیوەندییەکیان لە نێوان ماست و شێرپەنجە لە ژناندا نەدۆزییەوە.

Image result for ‫سرطان الامعاء في رجال‬‎

ژ.ن