وێنە.. پاش ٢٣ ساڵ مقەستێک لە مناڵدانی ژنێکدا دۆزرایەوە

2019-06-20

28753 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی روسی بۆ ماوەی ٢٣ ساڵ هەستی بە ئازار کردووە لە سکیدا، دوای پشکنین بۆیدەرکەوتووە پارچەیەک ئاسن لە ناو سکیدایە.

لە ڕۆژنامەی زە سەندا هاتووە، ئیزیتا گوبیڤای تەمەن ٦٢ ساڵ، ساڵانێکی زۆرە هەستی بە ئازاری سکی کردووە و پشکنینی جگەری کردووە و چەندین جۆر دەرمانی ئازارشکێنی پێدراوە، بەڵام بێ سوود بووە.

لە ڕێگەی تیشکی سینییەوە "ئەشیعە" هۆکاری ئازارە هەمیشەییەکەی بۆ ڕوونبووەتەوە، سەرەتا پزیشکەکان وایانزانیوە مقەستەکە لە گیرفانیدایە، بەڵام دواتر دەرکەوتووە لە منداڵدانیدایە.

گوبیڤا لە ساڵی ١٩٩٦دا نەشتەرگەریی منداڵبوونی بۆ کراوە، بەڵام مقەستێک لە منداڵدانیدا بەجێهێڵراوە.

گوبیڤا لە باکوری ئۆسیتیای روسیا دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری، بۆی ئاشکرابووە کە ماوەی ٢٣ ساڵ دەبێت مقەستێک لە منداڵدانیدا بەجێهێڵراوە، کاتێک نەشتەرگەریی منداڵبوونی بۆ کراوە.

ئیرینا ئابایڤا وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی روسیا دەربارەی ئەو ڕووداوە ڕایگەیاند، ئێستا لە لێکۆڵینەوەدان و وەزیر خۆی بەتایبەت لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو ڕووداوە دەکات، تەواوی خەرجی نەشتەرگەرییەکەی لەلایەن حکومەتەوە بۆ دابیندەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەرامبەر ئەو چەندین ساڵەی بەدەست ئازارەوە ناڵاندوویەتی قەرەبووی ماددی دەکرێتەوە.