هونەرمەندێك دوای ٣٦ کاتژمێر لە هاوسەرگیرییەکەی جیابوویەوە

2019-06-19

58607 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمە گۆرانیبێژێکی تورك بەناوی زێڕین ئۆزارا دوای ٣٦ کاتژمێر لە هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەی لەیەکتر جیابوونەوە.

ماڵپەڕی " Gecce"ی تورکی ئاماژەی بەوەکردوە، پاش پەیوەندییەکی خۆشەویستیی کە ماوەی سێ ساڵی خایاند، ئۆزارا کە تەمەنی ٦١ ساڵە هاوسەرگیریی لەگەڵ خۆشەویستەکەی کرد کە ٢٧ ساڵ لە خۆی گەورەترە.

ئەم هاوسەرگیرییە زیاتر لە ٣٦ کاتژمێری نەخایاند و بووك و زاواکە جیابوونەوە، پاش جیابوونەوەشیان ئەم گۆرانیبێژە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە کە لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە.

پێدەچێت ئەو شۆکە گەورەبووبێت لەسەر ئۆزارا چونکە بەرگەی نەگرتووە و فشاری خوێنی بەرزبووەتەوە و بەو هۆیەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

Image result for Zerrin Özer

Related image

Image result for Zerrin Özer

ژ.ن