ڤیدیۆ.. هونەرمەندێک بە نەیەکەی شین بۆ ئیسماعیل سابوری دەکات

2019-06-19

29076 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاش کۆچی دوایی هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئیسماعیل سابووری، هونەرمەندان و هەوادارەکانی بەشێوازی جیاجیا خەمباری و نیگەرانی خۆیان دەربڕی.

لەوچوارچێوەیەدا هونەرمەندی گۆرانیبێژ و میوزیکژەن کاروانی نەی بەشێوازێکی جیاواز پرسە وماتەمینی خۆی بۆ کۆچی دوایی ئیسماعیل سابووری دەربڕی.

کاروان مەحمود ناسراو بە کاروانی نەی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە لایڤێکدا بە نەیەکەی سۆزێکی پێشکەش بە رۆحی هونەرمەند ئیسماعیل سابوری کرد.

پێشتریش کاروانی نەی لەکاتی بەخاکسپاردنی ئیسماعیل سابووریدا ئامادەبوو، لەوبارەیەوە لە هونەرمەندێک لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وتی " من نزیکترین کەس بووم لە مامۆستا سابووری زۆربەی کاتەکان بەیەکەوە بووین، بەدەر لەوەی کە گۆرانیبێژێکی بەتوانابوو لەڕووی میوزیکێشەوە زۆر شارەزابوو، کۆچکردنی خەسارەتێکی گەورەبوو لە هونەر و مۆسیقای کوردی و بەئاسانی پڕ نابێتەوە".

رۆژی یەکشەممە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩، هونەرمەد ئیسماعیل سابوری دوای تێکچوونی باری تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کرا و دواتر هەر لەو نەخۆشخانەیە کۆچی دوای کرد.

ئیسماعیل سابوری ساڵی ١٩٥٦ لە شاری كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ ڕووی لە هەرێمی کوردستان کرد و ماوەی ١٦ ساڵ لە هەرێم نیشتەجێ بوو و لەو ماوەیەدا ئەلبومێکی بە ناوی بیرەوەری بڵاوکردەوە.

هونەرمەند ئیسماعیل سابوری ساڵی ١٩٧٩ كۆلێژی هونەرە جوانەكانی تارانی تەواوكردووە، تا ئەو كاتەی لە ئێران بووە ١٠٥ گۆرانی تۆمار كردووە.