شاژنە ئیلیزابێس دیارییەکی تایبەت پێشکەش بە مێگان دەکات لە لەدایكبوونەکەیدا

2019-06-17

13862 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرچاوەیەكی شاهانەیی ئاشکرایکردووە، شاژنە ئیلیزابێس مێگان مارکڵی بانگێشتکردووە بۆ پەناگەی سکۆتلەندی بۆ چەند رۆژێك، وەك دیارییەك بۆ یادی لەدایکبوونەکەی.

ئەم دیارییە بە تایبەت دادەنرێت و یەکەم گەشتی شاهانەیی دەبێت کە لەگەڵ منداڵەکەیان بەسەریببەن.

مێگان مارکڵ لە رۆژی ٤ی ئابدا ئاهەنگ بۆ یادی لەدایكبوونەکەی دەگێڕێت، پلانەکە بە جۆرێکە کە لەو رۆژەدا لەگەڵ هاری و ئارچی دا بەیەکەوە لەو کۆشکە دەمێننەوە و دوای نیوەڕۆ بەشداردەبن لە کەلتوری چا خواردنەوە لەگەڵ شاژندا.

هەروەها چێشتلێنەرەکانی ناو کۆشکەکە کێکەکە ئامادە دەکەن بۆ ئاهەنگگێڕان بۆ یادی لەدایكبوونی مێگان.

سەرچاوەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، شاژن و شازادە فیلیپ، هاری و مێگان و نەوەکەیان زۆر خۆشدەوێت، داوەتیان کردوون بۆ ئەو کۆشکە تا چەند رۆژێك لەوێ بمێننەوە.

ئەم بانگهێشتەش بە ئاماژەیەکی ئەرێنی دادەنرێت، کە دەریدەخات پەیوەندی مێگان مارکڵ و شاژن لەباشیدایە.

هەروەها لە پێشتردا شازادە فیلیپ و کیت مێدڵتۆن ئەم شەرەفەیان پ ێبەخشراوە و چوونەتە ئەو کۆشکە، ئەگەر شازادە هاری و مێگان بڕۆن ئەوا دەبێت بە یەکەم سەردانیان بۆ ئەو کۆشکە دڵڕفێنە.

ژ.ن