کچێك بەهۆی ماچێکەوە دەمرێت

2019-06-17

23387 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کچێكی تەمەن ٢٠ ساڵان لە کەنەدا بەهۆی ماچێکەوە تووشی هەستیارییەکی توند بوو و ئەوەش وایکرد ئۆکسجین نەگات بە مێشکی و گیان لەدەستبدات.

گۆڤاری " Journal De Quebec" ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کچە لە ژواندا بووە لەگەڵ خۆشەویستەکەی، بەر لە ژوانەکە خۆشەویستەکەی ساندویچێکی خواردووە کە رۆنی پاقلەی سودانیی تێدا بووە، پێدەچێت ئەو نەیزانیبێت کە کچەکەی خۆشەویستی هەستیارییەکی توندی بەو جۆرە خواردنە هەیە.

بەهۆی ئەوەی کچەکە هەستیارییەکی توندی بەو جۆرە خواردنە هەبووە، ماچەکە وایکردووە پێکهاتەکەی ئەو رۆنە بگوازرێتەوە بۆ جەستەی، بەهۆی ئەوەشەوە تووشی رەبوو بووە، لەو کاتەدا ئامێری هەناسەکێشانەکەی لەلا نەبووە، بۆیە خۆشەویستەکەی پەیوەندیی بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە کردووە و پاش هەشت خولەك ئۆتۆمبێلەکە گەشتووە، بەڵام پزیشکان نەیانتوانیوە رزگاری بکەن و، پاش چەند خولەکێك لە گەشتنی بە نەخۆشخانە سییەکانی و دڵی وەستاون.

پزیشکان ئاشکرایانکردووە کە ئەو کچە بەهۆی هەستیارییەکەیەوە تووشی گرژبوونێکی توند بووە، بەهۆی ئەوەی ئۆکسجینی پێ نەگەیشتووە و دوای ئەوە گیانی لەدەستداوە.

ژ.ن