چۆن فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ حاڵەتە کتوپڕەکان دەکەیت؟

2019-06-17

9917 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ژیانی رۆژانەدا مرۆڤ تووشی چەندین حاڵەتی جۆراوجۆر دەبێت، هەندێک لەو حاڵەتانە پەیوەندیی راستەوخۆیان بە ژیانی مرۆڤەوە هەیە و پێویستە بەخێرایی چارەسەربکرێن.

لە بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی برایت ساید دا، چەند ڕاستییەک دەربارەی فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ ڕزگارکردنی ژیانی کەسانی تر و ژیانی خۆشت خراوەتەڕوو.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، پێویستە مرۆڤ هەندێک شارەزایی سەرەتایی هەبێت، بەتایبەت لە بابەتە تەندروستییەکاندا بۆ ئەوەی لە حاڵە کتوپرەکاندا هاوکاریی کەسانی دەرووبەری بکات تا دەگەیەنرێتە شوێنی چارەسەرکردنی تەواوەتی کە نەخۆشخانەیە.

برین

10+ Quick First Aid Tips That Can Save Your Day

هەرکاتێک ڕەفتارت لەگەڵ برینێکدا کرد پێویستە ناوچەی برینەکە بەرزتربکەیتەوە لە ئاستی دڵ، بەمشێوەیە هەوکردن کەمدەبێتەوە و شوێنی برینەکە خێراتر وشکدەبێتەوە، ئەگەر برینەکە لەناوچەی سمت و ڕان دا بوو پێویستە کەسەکە ڕابکشێت و بەهۆی سەرینەوە ناوچەکە بەرزبکەیتەوە، ئەگەر نەتوانرا برینەکە بەرز بکرێتەوە تەنها هەوڵبدە لەئاستی نزیکی دڵدا بێت.

سوتانی جۆری یەکەم

10+ Quick First Aid Tips That Can Save Your Day

سوتانی جۆری یەکەم کە بە سوتانی کەم قوڵ ناودەبرێن و تەنها کاریگەری لەسەر بەشی سەرەوەی ڕووی پێست دەبێت، لەوانەیە بەئازاربێت بەڵام زۆر ترسناک نییە، بۆ چارەسەری تەنها شوێنەکە بە ئاوی شلەتێن بشۆ ئاگاداربە ئاوی سارد بەکارمەهێنە چونکە دەبێتە هۆی زیانی زیاتر، دوای پاککردنەوەی سوتاوییەکە پارچەیەک سەهۆڵ بخەرە سەر ناوچەی سوتاوییەکە، بەکارهێنانی کەرە یاخود گریس لە ڕێگاچارەسەرە کۆنەکانە و لەڕاستیدا سوتاویەکە خراپتر دەکات و ناهێڵێت گەرمی ناوچەی سوتاوییەکە ئارام بێتەوە، تێکەڵەیەکی دروستکراو لە ئاو و سۆدەی هەویری نان یارمەتی لابردنی گەرمی سوتاویەکە دەدات.

جەڵتەی دڵ

10+ Quick First Aid Tips That Can Save Your Day

لەکاتی جەڵتەی دڵدا فریاگوزاری خێرا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی، بەتایبەت جوینی یەک دەنک حەبی ئەسپرین ڕێگری دەکات لە گیرانی دەمارەکانی خوێن، پێویستە کەمترین حەبی ئەسپرین بجوێنرێت و تەنها وەکو بنێشت بیجویت لەبری قوتدانی لەگەڵ ئاودا، چونکە بەم شێوەیە باشتر کاردەکات و هەوڵبدرێت بەخێراترین کات کەسەکە بگەیەنرێتە نەخۆشخانە.

پێوەدانی زەردەواڵە

10+ Quick First Aid Tips That Can Save Your Day

ئەگەر زەردەواڵە پێوەیدایت پێویستە چزووەکەی دەربهێنیت، ئەمە ڕێگا لە بڵاوبونەوەی ژەهرەکە دەکات، کاتێک زەردەواڵە یاخود هەنگ دەدات بەشوێنێکەوە بۆنێکی تایبەت بەجێ دەهێڵێت کە سەرنجی ئەوانی تر ڕادەکێشێت و ئەگەری پێووەدان زیاتر دەکات لەهەمانکاتدا، لە دوای لابردنی چزوەکە شوێنەکە بە ئاو پاکبکەرەوە، ئەگەر هەستیاریت هەیە ئەوا بە ماددەیەک شوێنی پێوەدانەکە دابپۆشە.

شکانی ئێسک

10+ Quick First Aid Tips That Can Save Your Day

هەوڵ مەدە ئێسکەشکاوەکە ڕاست بکەیتەوە، بەڵکو ناوچەشکاوەکە بە پارچە باندجێک یا هەر پارچەیەکی تایبەت توند و ڕێک ببەستە بەجۆرێک ئێسکەکە نەجوڵێت، بۆ لەجێچوون و درزبردنی ئێسکیش بەهەمان شێوە پاشان بە زووترین کات کەسەکە بگەیەنرێتە لای پزیشکی تایبەت.

کێشەکانی چاو

10+ Quick First Aid Tips That Can Save Your Day

لە کاتی هەر برینێکدا باشترین و گرنگترین شت کە یەکەمجار بکرێت پاککردنەوەی برینەکەیە، بەڵام چاو  جیاوازە و پێویستە لەکاتی ئازار و برینداربوونیدا ڕاستەوخۆ بپێچرێت و دابپۆشرێت، ئەگەر خۆت هەوڵی پاککردنەوەی بدەیت لەوانەیە زیانەکە زیاتربکەیت و ببێتە هۆی لەدەستدانی چاو، تاکە حاڵەت کە دەبێت ڕاستەوخۆ چاو بشۆردرێت ئەوکاتەیە کە ماددەکیمیاییەکان دەچنەچاوەوە.

ئەوکاتەی دەرزی، تەڵاشی دار، شوشە و بزمار دەچن بە پێستدا

10+ Quick First Aid Tips That Can Save Your Day

هەریەک لەمانە هۆکاری گواستنەوەی هەزاران میکرۆبن و بەئاسانی دەتوانن بگەنەناوەوەی پێست، کەواتە هەمووکات لەیادت بێت شوێنەکە پاکبکرێتەوە بە مادە دژە هەوکردنەکانی وەک دیتۆڵ و کلۆرهیکسداین، پاشان دەرزییەکە یا مادەکە کەچووەتە پێستەوە بەهۆی دەرزیەک یاخود موکێشێکی لەئاوی گەرمدا پاککراوە دەربهێنرێت پاشان بە ئاو و سابوون شوێنەکە بشۆ.

پێوەدانی مار

10+ Quick First Aid Tips That Can Save Your Day

لە شاشەکانی تەلەفیزیۆن و فلمەکاندا کاتێک مار بەکەسێکەوە دەدات یەکەم شت ئەوەیە شوێنی پێووەدانەکە دەمژرێت، لەڕاستیدا ژەهرەکە گەیشتۆتە سوڕی خوێنی قوربانیەکە کەواتە ئەوە سوودی نابێت، لە کاتی پێوەدانی ماردا باشترین شت حەوانەوە و ئارام بوونەوەی کەسەکەیە، پێویستە لێدانەکانی دڵ لەسەرخۆبن بۆ ئەوەی ژەهرەکە خاوتر بکاتەوە، بەکارهێنانی دەرمانەکانی هێورکەرەوە خوێن لاواز دەکەن و ژەهرەکە زیاتر بڵاودەکاتەوە، دواتر بەزورترین کات کەسەکە بگەیەنرێتە نەخۆشخانە تا دەرمانی دژە-ژەهر وەربگرێت، کەسەکە دەتوانێت بە پێ بڕوات، بەڵام نابێت پەلە بکات یاخود ڕابکات، دەتوانن زەیتی گوێزی هیندی coconut oil  بەکاربهێنن بۆ شوێنی پێوەدانەکە و دژی بەکتریا و پاراسایتەکان دەجەنگێت و پاشان شوێنەکە بە باندج ببەسترێت.

هەناسە تووندبوون

10+ Quick First Aid Tips That Can Save Your Day

کاتێک کەسێک ناتوانێت بە باشی هەناسە بدات، ئاماژەی ئەوەیە شتێک ڕێگرە لە هەناسەدانی ئاسایی، سەرەتا هەر شتێک ڕێگرە لە بەردەم هەوای دەورووبەر لایببە، تەنانەت ماددەشلەکان و دەرگاو پەنجەرەکانیش بکەرەوە ئەگەر لەوشوێنەدا بونیان هەبوو تاکو ڕێگای هەوا بکرێتەوە، پاشان کەسەکە لەسەر پشت ڕابکشێت و دەستێکت بخەرە بەشی پێشەوەی سەری و دەستەکەی تر لەسەر چەناگەی بێت، پاشان بە پەنجەکانت چەناگەی کەسەکە بجوڵێنە لەخوارەوە بۆ سەرەوە بەبێ ئەوەی ملی نەخۆشەکە بجوڵێت، بۆ ئەوەی بە ئاسایی دەمی بکرێتەوە و زمانی لە ڕێگەی هەناسەدان بچێتەدەرەوە و ڕێگر نەبێت لەهەناسەدانەکە.