چی لە جەستەدا ڕوودەدات کاتێک واز لە خواردنی گۆشتی سور دەهێنیت؟

2019-06-17

13288 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پزیشکانی خۆراک ئاشکرایدەکەن زیادەڕەویکردن لە خواردنی گۆشتی سور کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی جەستە بەجێدەهڵێت، وازهێنان لە خواردنیشی بۆ ماوەیەکی زۆر چالاکییەکانی جەستە باش دەکاتەوە.

ماڵپەڕی ڕیدرز دایجێستی خۆراکی ئەمەریکی لە زاری شارەزایانی خۆراکەوە ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە دەکەن کە بەسەر جەستەدا دێت لەدوای وازهێنان لە خواردنی گۆشتی سور.

- هەموو مانگێک چوار کیلۆ و نیو لە کێش دادەبەزێت

- کرداری هەرس باشتر دەبێتەوە و هەوکردن و ئاوسانی گەدە نامێنێت

- ڕێژەی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا دادەبەزێت

- پەڵە و زیپکە و ڕەشی ژێرچاو کاڵ دەبێتەوە تاکو نامێنێت

- هەستی چالاکی و وزەت زیاتر دەبێت

- کەمتر ڕووبەڕووی توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەبیت وەک شێرپەنجە و بەرزە پەستانی خوێن.

Related image

ئ.ل