ناسا لۆگۆی "ستار تریک"ی لەسەر مەریخ دۆزییەوە

2019-06-17

6196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاژانسی ناسای ئەمەریکی دەریانخستووە کە هێمایەکیان لەسەر مەریخ دۆزیوەتەوە هاوشێوەی لۆگۆی زنجیرەیەکی بەناوبانگی ئەمەریکییە.

ئاژانسەکە لە تویتێکدا نوسیویەتی، ئەو کەشتیە ئاسمانییەی بە دەوری مەریخدا دەسوڕێتەوە لەسەر مانگ هاوشێوەی ئاماژەی "ستار تریک" دۆزیوەتەوە کە لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردوودا تۆمارکراوە.

ئەو وێنەی کە ئاژانسی ناسا بڵاویکردووەتەوە لە شێوەدا لە لۆگۆی "شێڤرۆن" دەچێت کە هاوشێوەی پیتی V ئینگلیزییە.

ئاژانسەکە ڕوونیکردووەتەوە کە ئەو شێوەیان لە ناوچەی هیلاس باننیتیای باشوری ڕۆژئاوای مەریخ دۆزیوەتەوە، بەگوێرەی زانایان هۆکارەکەی بەهۆی گەردەلول و گڕکان و کۆبوونەوەی لمەوە دروستبووە.

Image result for ‫ناسا تعثر على شعار " ستار تريك".. على المريخ‬‎

ئ.ل