سیریل گۆرانییەکی فۆلکلۆر نوێ دەکاتەوە

2019-06-17

6868 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ سیریل فەتاح گۆرانییەکی فۆلکلۆری بە ستایلێکی جیاواز وتووەتەوە و لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاویکردووەتەوە.

نەبەرد جوامێری هاوسەری سیریل لە لێدوانێکیدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، گۆرانی "ئازیز بەهارە" نوێترین بەرهەمی هونەری سیریلە و گۆرانییەکی فۆلکلۆرییە بەڵام کەمێک گۆڕانکاری لە هۆنراوەکەیدا کراوە.

گۆرانی "ئازیز بەهارە" یەکێکە لە گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان کە لەلایەن هونەرمەندی کۆچکردوو شەماڵ سائیب و چەند هونەرمەندێکی ترەوە و بە شێوازی جیاواز وتراوەتەوە، سیریل بەهەمان شێوە ئەم گۆرانییە بە ستایلێکی نوێ وتووتەوە و کاری ڤیدیۆ کلیپی بۆ کردووە.

سیریل فەتاح خانمە گۆرانیبێژێکی کوردە، لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، زیاتر لە ٢٠ ساڵە نیشتەجێی وڵاتی سویدە، چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانیی تۆمارکراوی هەیە، جگە لەوەش چەند گۆرانییەکی بە عەرەبی بڵاوکردووەتەوە.

ئ.ل