جێگر میدیا حسێن جەژنانەی خۆی پێشکەش بە هەوادارانی دەکات

2019-05-26

4858 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ جێگر میدیا حسێن کلیپێك دەکاتە جەژنانەی خۆی بۆ هەوادارنی، کە گۆرانییەکی فۆلکلۆرە و جیاوازە لە کارەکانی دیکەی.

لە لێدوانێکیدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی جێگر میدیا حسێن ئاماژەی بەوەکردووە ئەمە نوێترین کارییەتی کە کارێکی جیاوازە، هۆنراوەکەی فۆلکلۆر و میدیا حسێن بەشێکی نوسیوە و میلۆدیەکەی فۆلکلۆرە.

وتیشی: میوزیكەکەی لەلایەن چەند ژەنیارێکی بەتوانای شاری هەولێر ئامادەکراوە، لە ستۆدیۆ ڤینۆ ریکۆردی دەنگ و میکس و ماستەرینگ کراوە.

هەروەها کلیپەکەی لەلایەن داریان ساڵحەوە لە سوید کراوە و پێش جەژن وەك جەژنانەیەك پێشکەش بە هەوادارانی دەکات.