بۆ دایکان و باوکان.. پێنج رێنمایی تا وابکەیت منداڵەکەت لە داهاتوودا سەرکەوتوو بێت

2019-05-26

6816 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەموو دایك و باوکێك دەیەوێت داهاتووی منداڵەکەی روونبێت و ببێت بە کەسایەتییەکی سەرکەوتوو لە بوارە جیاوازەکاندا و دووربێت لە کێشە، بۆ ئەمەش پێویستە هەندێك لایەنی گرنگ لەبەرچاو بگیرێت.

توێژینەوە زانستی دەروونییەکان کۆمەڵێك فاکتەریان خستووەتەڕوو کە یارمەتیدەرن لە باشترکردنی پەروەردەی منداڵ و دڵنیابوون لەوەی کە سەرکەوتوودەبن لە داهاتوودا، بەم جۆرە:

یەکەم: زوو منداڵەکانتان فێری بیرکاری بکەن:

ئەو منداڵانەی زوو فێری بیرکاری دەکرێن لە داهاتوودا تایبەتمەندیی گەورەیان دەبێت، بە جۆرێك جگە لەوەی منداڵ لە بواری بیرکاریدا زیرەك دەبێت، لە بوارەکانی دیکەشدا بەتوانا دەبێت وەك خوێندنەوە.

دووەم: ئەنجامدانی کارەکانی ماڵەوە:

گرنگە دایکان و باوکان منداڵەکانیان فێربکەن کاری ماڵەوە ئەمجامبدەن وەك فڕێدانی زبڵ و شۆردنی جلەکانی خۆیان و رێكخستنی ژوورەکانیان، چونکە ئەمە وادەکات بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و فێری ئەوەش دەبن کە چۆن ببنە بەشێك لە کۆمەڵگا، هەروەها لە داهاتوودا باشتر کار بە هەرەوەزی دەکەن لەگەڵ هاوپیشەکانیاندا و بەسۆزتر دەبن، هەروەها دەتوانن ئەرکە سەرەکییەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ بگرنە ئەستۆ.

سێیەم: فێربوونی کارامەیی کۆمەڵایەتی:

ئەو منداڵانەی لە بچووکییەوە فێری کارامەیی دەبن لە بواری کۆمەڵایەتیدا، بە جۆرێك ئەو منداڵانە دەیانتوانی یارمەتیی دەورووبەرەکانیان بدەن و لە هەستەکانیان تێبگەن، هەروەها دەتوانن کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن، پاش تێپەڕبوونی تەمەن و لە گەورەبوونیاندا زیاتر سەرکەوتوو دەبن.

چوارەم: دایکان و باوکان چاوەڕوانی زۆربن لە منداڵەکانیانەوە:

کاتێك دایکان و باوکان چاوەڕوانی شتی زۆر بن لە منداڵەکانیان بەم جۆرە ئامانجێك بۆ منداڵەکانیان دیاری دەکەن کە وادەکەن منداڵەکانیان هەوڵ بۆ گەشتن بەو ئامانجانە بدەن.

پێنجەم: پەروەردە و پەیوەندی خێزانی دروست:

ئەو منداڵانەی کە لە خێزانێکدا دەژین کە کێشەی تێدا بێت، دۆخیان خراپە بەراورد بەو منداڵانەی کە کێشە لە خێزانەکانیاندا نییە، چونکە کاتێك پەیوەندی خێزانی لە نێوان دایکان و باوکاندا باشبێت منداڵ زیاتر سەرکەوتوو دەبێت لە پەیوەندییەکانیدا و لەبواری ئەکادیمیشدا بەدەستهێنانەکانی زیاتر دەبن.

ژ.ن