شۆفێرێک بەهۆی خوراندنی روخساریەوە غەرامە کرا

2019-05-26

3347 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێک لە ڕۆژهەڵاتی چین دوای ئەوەی کامێراکانی چاودێری هاتوچۆ وێنەی ئەویان لە کاتی خوراندنی ڕوخساری دا گرت، وەسڵی سەرپێچیەکەی پێگەیشت.

ئەم پیاوە چینیە کە بەناوی "لیۆ " ناسراوە هەفتەی پێشوو لە جینان-ی سەربە پارێزگای شاندۆنگ ڕۆژهەڵاتی چین لەکاتی شۆفێری کردندا بوو لەکاتی تێپەڕبوون بە تەنیشت یەکێک لە کامێراکانی چاودێری ترافیکدا و ڕوخساری خوراند.

ئەو یەکسەر نامەیەکی پێگەیشت  کە تیایدا نوسرابوو تۆ سەرپێچیت کرد بە شکاندنی یاسای بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێری کردن دا. وێنەی کەسەکەش هاوپێچی نامەکە بوو .

پێی وترا کە دوو پۆینت ( دوو ئیمتیاز ) لە مۆڵەتەکەت کەم کرایەوە و دەبێت بڕی ٧ دۆلار ( ٥٠ یەن) وەکو غەرامە بدەیت.

ئەم پیاوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی" ڤایب" دا نوسی: من بینیومە کە خەڵکی غەرامەکراون بەهۆی دەست لێدانی یەکتر لەکاتی شۆفێری کردن دا، بەڵام ئەم بەیانیە من بەهۆی دەست لێدان لە دەموچاوم یاسام شکاندوە.

لیو تصویر دوربین نظارتی را هم که برایش فرستاده شده بود منتشر کرد

بەپێی ڕۆژنامەی گلوبال تایمز: دەسەڵاتدارانی ئەو شارە غەرامەکەی "لیۆ" یان کانسل کردۆتەوە و پێیان وتوە کە کامێراکان بەشێوەی ئۆتۆماتیکی جوڵەکانی شۆفێر دەناسێتەوە و وێنەی دەگرێت بۆیە بەهەمان ئاماژە خوراندنی لایەکی روخسارت بۆ کامێراکە بەبەکارهێنانی مۆبایل دانراوە و وێنەی گرتوی.

هەندێک لەبەکاربەرانی ئینتەرنێت  بۆ خۆشی هەرایان نایەوە و وتیان بەوێنەکەدا دیارە کە بە دڵنیایەوە مۆبایلی بەدەستەوەیە هەنێکیشیان زۆر نیگەران بوون دەربارەی ئەوەی کە بەشێوەیەکی توند چاودێری شۆفێران دەکرێت.

١٧٠ ملیۆن کامێرای چاودێری هاتوچۆ لە چین دا هەن، بڕیارە تا ساڵی ٢٠٢٠ نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن کامێرای تر زیاد بکرێن بۆ ڕێگاوبانەکان.