هۆکاری جیابوونەوەی لە ناکاو لە پەیوەندیی سۆزدارییدا

2019-05-26

12905 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مەرج نییە هەمیشە لە پەیوەندی سۆزدارییدا سەرکەوتووبیت، بەڵام زۆرکات بەبێ بوونی گرفتێکی دیاریکراو لایەنێکیان لەناکاو بڕیاری جیابوونەوە دەدەن.

ماڵپەڕی یاسمینە لەبابەتێکدا ئاماژە بەو هۆکارە لەناکاوانە دەکات کە دەبنەهۆی کۆتایهێنان بە پەیوەندی خۆشەویستی:

- لە گفتوگۆکاندا خۆت کۆنترۆڵی کەشەکە بکەیت و قسەی کەسانی تر ببڕیت، زۆر دووبارە کردنەوەی وشەی "من".

- توانجدان و شیکردنەوەی هەڵە لە خەڵک، نەبوونی هەستی هاوکاریی و بێڕێزیکردن بەرامبەر کەسانی لەخۆت گەورەتر.

- بەرزکردنەوەی دەنگ بەبێ گرنگیدان بە شوێن و کات و هەستی بەرامبەر.

- پێداگری وئینکاری زۆر، نەبوونی هەستی لێبووردەیی

- بیرکردنەوەی تەسک، هەمیشە کێشە بچوکەکان گەورە بکەیت یان گرفتەکان ببەستیتەوە بە خۆتەوە.

ئ.