سپەیس ئێکس: چاوەڕوانی ئینتەرنێتێکی زۆر خێرابن

2019-05-25

4963 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە مەبەستی دروستکردنی تۆڕێکی ئینتەرنێتی زۆرخێرا، کۆمپانیای ئاسمانی سپەیس ئێکس بۆ جاری یەکەم کۆمەڵێك سەتەلایتی خۆی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد. 

لە کاتژمێرەکانی کۆتایی ڕۆژی پێنجشەمە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩، موشەکێکی فالکۆن-٩ لە پێگەی فەزایی کەیپ کەناڤراڵی ویلایەتی فلۆریدای ئەمەریکی  بەرەو دەرەوی گۆی زەوی هەڵدرا کە هەڵگری ٦٠ سەتەلایتی بچووک بوو.

ئەم سەتەلایتانە کە هەر یەکێکیان کێشیان چەند سەد کیلۆگرامێک زیاتر نییە و سەڕەڕای خانە خۆرییەکان چەندین ئەنتێنیان هەیە کە توانای لە ڕادەبەدەریان هەیە، وابڕیارە لە مەودایەکی نزیک لە زەوییەوە دابنرێن و تۆڕێک دروست بکەن، ئەو تۆڕە لە ١٢٠٠٠ سەتەلایت پێکدێت و یارمەتی کۆمپانیاکە دەدات بتوانێت ئینتەرنێتێکی زۆر خێرا دابین بکات، بەکارهێنەران لەسەر زەوی دەتوانن بەئاسانی بەکاری بهێنن و لێی سوودمەندبن.

ئیلۆن مەسک دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تایبەتمەندییەکانی پرۆژەی بەناو ستارلینکی خستەڕوو، سپەیس ئێکس یەکێکە لەو کۆمپانیا جیهانییانەی کە مۆڵەتی دانانی یەک تۆڕی ئینتەرنێتی لە بۆشاییدا وەرگرتووە.

کۆمپانیای وان وێبی بەریتانی لە پێنج مانگی ڕابردوودا هەمان پرۆژەی بە ئەنجام گەیاند، لە ئێستادا بەسوود وەرگرتن لە ٦ فڕۆکە لە هەوڵی دانانی سیستمی سەتەلایتەکان و نێتۆرکەکەیە لە چواردەوری گۆی زەوی.

ئەمازۆنیش بۆ هاتنەناوەوەی ئەم بازارە تەکنەلۆژیای نوێ پێشکەش دەکات، لەهەنگاوی دیزاینی پرۆژەیەکە بەناوی "پرۆژەی کیوپێر ٣٢٠٠ ئۆنلاین".

ئایدیا بەهێزەکانی ئەم پڕۆژانە ئەوەیە کە بەدانانی سەتەلایتەکان لە دووری تەنها چەند سەد کیلۆمەترێک لە زەوییەوە داتاکان بە کەمترین کاتی دواکەوتن ئاڵوگۆڕیان پێوەدەکرێت لەسەر زەوی.

بەپێی زانیارییەکانی سپەیس ئێکس، موشەکی فالکۆن-٩ تەنها دوای یەک کاتژمێر بەجێهێشتنی زەوی کراوەتەوە، توانیویەتی کارەکانی خۆی بۆ بڵاوەپێکردن و دانانی ستارلینک بەسەرکەوتوویی جێبەجێ بکات.

ستارلینک پرۆژەیەکی چەند ملیار دۆلارییە کە کۆمپانیای سپەیس ئێکس تا ئێستا زۆربەی کارەکانی ئەم پرۆژەیەی بە نهێنی لای خۆی هێشتووەتەوە، وە نمونە سەرەتاییەکانی تەکنۆلۆژیای خۆی بەناوەکانی تنتۆن-ئەلفا وتیتانیۆم-بی لە ساڵی ڕابردوودا خستەڕوو، بەڵام شەوی ڕابردوو کەشتی فالکۆن-٩ی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد زۆر لەم دوانە جیاوازبوو.

ئیلۆن مەسک ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەمە یەکێکە لە قورسترین پرۆژە ئەندازیارییەکان و دڵنیایی دا کە بە پێی هەموو داتاکان هیچ کێشەیەک ڕوونادات لەم هەنگاوەدا.

  

ز.ن