منداڵێکی تازەلەدایکبوو بە شوێن گازی سەدان مێرووەوە لە کێڵگەیەکدا دۆزرایەوە

2019-05-25

12744 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵێکی تازەلەدایکبوو هەموو جەستە و دەموچاوی شوێن گازی مێروولە و مێشوولە بووە دوای ئەوەی لە کێڵگەیەکی وڵاتی تایلاند دۆزراوەتەوە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی USAToday بڵاویکردووەتەوە، منداڵەکە لەم ماوەیەدا لە کێڵگەیەکی نزیک شاری بانگکۆکی تایلاند دا لە لایەن دایکەکەیەوە بەجێهێڵراوە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، خەڵکی ناوچەکە گوێیان لەدەنگی بووە بەڵام فەرامۆشیان کردووە، دوای ئەوەی منداڵەکە شەو تا بەیانی بە دەنگی بەرز گریاوە، ئەو کاتە چەند کەسێک بەهانای دەنگییەوە چوون و دۆزیویانەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، کاتێک منداڵەکە دۆزراوەتەوە، هێشتا پەتی ناووکی لێنەکرابووەوە و هەموو جەستەی بە شوێن گازی مێروولە و مێشوولە داپۆشرابوو و وا دیار بووە بە درێژایی شەو چەندین جۆری مێرووی بەسەرەوە بووە.

منداڵەکە تووشی هیچ بریندارییەکی سەخت نەبووە و لە ئێستا لە ژێر چاودێریی پزیشکاندا تەندروستی بەرەو باشبوون دەڕوات، پۆلیسی ناوچەکەش بە دوای دایک و باوکەکەیدا دەگەڕێن و پێیانوایە ڕەنگە لە نزیک ئەو ناوچەیە بژین.

An officer gives the baby a preliminary check-up

The baby was discovered by locals in the Ladkrabang district of Bangkok the next morning and police and ambulance crews were summoned

She was covered in ant and mosquito bites after being dumped in a field

 ز.ن