ئامادەکردنی زلوبیا بۆ مانگی ڕەمەزان

2019-05-25

20162 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زلوبیا یەکێکە لەو شیرینیانەی لە رەمەزاندا خواستێکی زۆری لەسەرە، خەڵکێکی زۆر لەدوای ڕۆژووشکاندن حەز بە خواردنی دەکەن، دەکرێت لە ماڵەوە ئامادە بکرێت.

لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنەکەی دەخەینە ڕوو

پێداویستیەکان:

دوو پەرداخ ئاو

دوو پەرداخ ئارد

دوو کەوچک نیشاستە

دوو کەوچکی چێشت ماست

یەک کەوچکی چێشت خەمیرە

زەعفەران بەپێی پێویست

شیلە

ڕۆن

 ئامادەکردنەکەی:

سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵ لە دەفرێکدا تێکەڵ دەکرێت، بەجۆرێک تا وەکو هەویرێکی شلی لێدەردەچێت.

بۆماوەی ٣٠ خولەک بەجێدەهێڵرێت، دواتر بەشێوەی گوڵ یان خڕ لە تاوەیەک ڕۆندا سور دەکرێتەوە.

بە گەرمی شیلەکەی بەسەردا دەکرێت و پێشکەش دەکرێت.

Image result for ‫زلوبیا‬‎

ئ.ل