خواردنی ماسی چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

2019-05-25

3776 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماسی یەکێکە لە خواردنە دەریاییەکان سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، هەفتەی جارێک خواردنی یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش.

ماڵپەڕی بۆڵدسکای لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە سودەکانی خواردنی ماسی کردووە، کە بریتین لە:

دژی نەخۆشی زەهایمەر دەوەستێتەوە

مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

بە چارەسەری خەمۆکی دادەنرێت

پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکات

-هەوکردنی جومگەکان ناهێڵێت

مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

بەهۆی بوونی ڤیتامین دی لە پێکهاتەیدا کاریگەریی لەسەر باشکردنی خەو هەیە

ڕێژەی کۆڵیسترۆڵ کەمدەکاتەوە

- بەرگری لەش بەهێز دەکات