هێرۆ قژی نەرمت دەڵێتەوە

2019-05-25

9877 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هێرۆ یەکێک لە گۆرانییەکانی هونەرمەند نەجمەدینی غوڵامی بە ستایلێکی جیاواز دەڵێتەوە بەناوی "قژی نەرمت".

هێرۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەری خۆیکردووە، کە گۆرانییەکە بەناوی "قژی نەرمت" یەکێکە لە گۆرانییە دیارەکانی هونەرمەندی گۆرانیبێژ نەجمەدینی غوڵامی.

هێرۆ نوسیوویەتی " سوپاس بۆ مامۆستا نەجمەدینی غوڵامی کە ڕێگەی داین بۆ دووبارە وتنەوەی ئەم گۆرانیە جوانەی"، ئاشکراشی کردووە لە جەژنی رەمەزاندا گۆرانییەکە بڵاودەکاتەوە.

هێرۆ خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەیەکە سەرقاڵی کاری هونەرییە، لەگەڵ فریا پێکەوە چه‌ند ساڵێكه‌ گروپێكی هونه‌رییان دامه‌زراندووه‌ و به‌ ستایلی ڕۆك كاری هونه‌ریی خۆیان ئه‌نجامده‌ده‌ن، پێشتر ئه‌لبوومێكی هونه‌رییان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و چەندین کاری هونەریی هاوبەشیان هەیە.

🕊 🎶✨ Coming Soon! ✨🎵 چاوەڕێ بن بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان گۆرانی قژی نەرمت لە چەنلی یوتیوب و ئینستای خۆمان بڵاو دەکەینەوە! خۆشمان دەوێن و دڵنیام بە دڵتان دەبێت! سپاس بۆ مامۆستا نەجمە غوڵامی کە ئیزنی داین بۆ دوبارە خوێندنەوەی ئەم گۆرانیە جوانەی بەڕێزیان 🥰 🙏🏻 دەست خۆشی لە هاوڕێی زۆر تایبەتمان دەکەین کە بە دروست کردنی کلیپێک یارمەتی داوین وەک هەمئشە! @naser_heidary @najmadin_ghulami @herofrya.official @kodengstudio 🎧 Mix & Analog Mastering : @masroor_sh @masterpiecestudio.official 🙏🏻👌🏻 #herofrya #najmadingholami #mahabad #iran #kurdistan

A post shared by HERO & FRYA (@herofrya.official) on

ئ.ل