منداڵێک بەهۆی شەحنی مۆبایلەوە گیانی لەدەستدا

2019-05-25

56726 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵێک لە هیندستان بەهۆی یاریکردن بە وایەری شەحنی موبایلەوە گیانی لە دەستدا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، منداڵێک لە جیهانجیراباد لە هیندستان کاتێک یاریی بە وایەری شەحنی مۆبایل دەکرد کە بە کارەباوە و بە داگیرساوی جێهڵێرابوو، لەکاتی بردنی بۆ دەمی کارەبا دەیگرێت.

ئەو منداڵە لەگەڵ خانەوادەکەیدا گەشتی کردووە بۆ باشوری وڵاتەکەی بۆ سەردانی کەسە نزیکەکانی، خانەوادەکەی بە تەنها لە ژوورێکدا لە ماڵی خزمەکەی بەجێیدەهێڵن.

بە پێی ڕۆژنامەکە، دایکی منداڵەکە کاتێک پێویستی بە مۆبایلەکەی دەبێت لە شەحنی دەکاتەوە بەبێ ئەوەی کارەبای شەحنەکە بکوژێنێتەوە، منداڵەکەشی دوای ماوەیەک کە وایەری شەحنەکە دەبینێت یاری پێدەکات و دەیبات بۆ دەمی.

بەپێی راپۆرتی میدیا ناوخۆییەکانی هیندستان، کاتێک منداڵەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە پزیشکەکان بە دایک و باوکی منداڵەکەیان راگەیاندووە، منداڵەکە پێش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ئ.ل