11 مانگ پێش ئێستا

ئه‌م ماسكانه‌ كاریگه‌رى خراپى ماكیاژ ناهێڵن

14788 جار خوێندراوەتەوە

به‌شێكى زۆر له‌ خانمان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام ماكیاژ به‌كارده‌هێنن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر پێستیان، هه‌ربۆیه‌ شاره‌زایانى بوارى جوانكارى ئامۆژگارى ئه‌و خانمانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌رده‌وام ماكیاژ به‌كارده‌هێنن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ماسكانه‌وه‌ كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانى ماكیاژ نه‌هێڵن:

ماسكى سۆده‌

یه‌ك كه‌وچكى چێشت سۆده‌ له‌گه‌ڵ نیو كوپ ئاو تێكه‌ڵ بكه‌، پاشان بیده‌ له‌ ڕووخسارت  و بهێڵه‌ بۆ ماوه‌ی ١٥ خوله‌ك بمێنێته‌وه‌ دواتر به‌ ئاوى شله‌تێن بیشۆ.

ماسكى ته‌ماته‌

ئاوى یه‌ك ته‌ماته‌ی سروشتى بگوشه‌ و هه‌وڵبده‌ له‌ڕێگه‌ی ئاوى ته‌ماته‌كه‌وه‌ ماكیاژى ڕووخسارت پاكبكه‌ره‌وه‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی دووباره‌ به‌خشینه‌وه‌ی هێز به‌خانه‌ مردووه‌كانى ڕووخسار و كه‌مركدنه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌ زیانبه‌خشه‌كانى ماكیاژ.

ماسكى شیر

یه‌ك كه‌وچكىچێش و دوو كه‌وچكى چێش ئاوى پرته‌قاڵ تیكه‌ڵ بكه‌ و بیده‌ له‌ ڕووخسارت، پاشان بۆ ماوه‌ی ١٠ خوله‌ك بیهێڵه‌ره‌وه‌ و دواتر به‌ ئاوى شله‌تێن بیشۆ. 

جێى ئاماژه‌یه‌ به‌كارهێنانى ئه‌م ماسكانه‌ی به‌شێوه‌ی  ڕۆژانه‌ پێویسته‌.