بە مەبەستی هەڵهاتن لە زیندان، لە شارێکی ڤەنزوێلا کۆمەڵێک زیندانی کە ژمارەیان ٢٠ کەس بوو هەستان بە کونکردنی دیواری ژوورەکەیان و دروستکردنی تونێلێکی دەرچوون لەو ژوورەی تێیدا زیندانی کرابوون، بەڵام لەدوای گەیشتنیان بە کۆتایی تونێلەکە خۆیان لە شوێنێکی راهێنانی بارەگای پۆلیس بینییەوە و دووبارە دەستگیر کران.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. دەشڵێت، "پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە".
سەرۆکی ئەمریکا پڕۆژە یاسای قەدەغەکردنی تیکتۆکی واژۆکرد، کە یاساکە نۆ بۆ ١٢ مانگ مۆڵەت دەدات بە کۆمپانیای خاوەنی تیک تۆک بۆ فرۆشتنی پشکەکانی لە ئەمریکا، بەپێچەوانەوە قەدەغە دەکرێت، ئەمەش دڵنیایی دەدات کە نەرمەکاڵاکە تاوەکو پایزی ئەمساڵ بە چالاکی دەمێنێتەوە.
بە گوێرەی راپۆرتی ناوەندێکی جیهانی، عێراق لە سەر ئاستی وڵاتانی جیهان لە ریزبەندی شەشەم و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە ریزبەندی دووەمدایە لە رووی زۆریی ژمارەی ئەندامی خێزان، دەشڵێت، "تێکڕای ژمارەی ئەندامانی خێزانە عێراقییەکان حەوت کەسە ".
بازرگانێکی سعودی هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی مەغریبی دەکات و ئۆتۆمبێلێکی جۆری مێرسیدس دەکاتە دیاری بۆی.
کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، لە بەشێک لە ناوچەکانی باشووری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان خۆڵبارین دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
لە شاری میلانی ئیتاڵیا، فرۆشتنی ئایسکرێم و پیتزا لە گشت فرۆشگا و چێشتخانەکان قەدەغە دەکرێت، ئەویش بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و دەنگە دەنگی زۆر.
پسپۆڕێکی بواری دەروناسی رایگەیاند، کابوسی شەوانە هێمای شەرانگێزی سەرکوتکراو یان خەمۆکییە.
لەسەر فەرمانی پەکین، ئەپڵ نەرمەکاڵاکانی واتسئەپ و ترێدزی لە ئەپ ستۆرەکەی لە چین لابرد، بە ئاماژەدان بە "نیگەرانییەکانی ئاسایشی نیشتمانی چین".
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەست پێدەکات و لە دوای نیوەڕۆدا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک تاوەباران دەبارێت و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، دواتر لە کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.
بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
ئەنتارکتیکا شوێنی سەدان گڕکانی چالاکە، گڕکانێکی لە کیشوەرەکەدا هەیە کە تۆزی زێڕی راستەقینە بە بەهایەکی دراوییەوە دەڕێژێت.
توێژینەوەیەکی نوێی ژینگەیی ئەنجامدراوە و باس لەوەدەکات، داڕووخانی سیستەمی ژینگەیی لەوە زووتر روودەدات کە چاوەڕوان دەکرا و نەوەی داهاتوو ناتوانن دارستانەکانی ئەمازۆن ببینن.
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، سبەینێ لە هەندێک ناوچە تاوەباران و هەورەتریشقە دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.
فیزیازانی بەناوبانگی ئەڵمانی، ئەلبێرت ئەنیشتاین، لە بەرواری ١٤ـی مارسی ١٨٧٩ لەدایکبووە، لە ١٨ـی نیسانی ساڵی ١٩٥٥ کۆچی دوایی کردووە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا، ئیمارات کەشوهەوایەکی ناجیگیری بەخۆیەوە بینی، کە لە ئەنجامدا بارانێکی زۆر باری و لافاوی لێکەوتەوە، بەپێی ئاماری ناوەندی نیشتمانی کەشناسی، ئاستی بارانبارین گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی کە ٢٥٤ ملیمەتر بوو لە شارەکەدا.
شەوی سێشەممە، مارێک جوڵەی شەمەندەفەرێکی سەر بە تۆڕی شینکانسنی شەمەندەفەرە خێراکانی ژاپۆنی تێکدا، لە کاتێکدا کاتی ئەم ئامرازانەی گواستنەوە زۆر وردە و دەگمەنە دووچاری هیچ دواکەوتنێک بێت.
لەگەڵ خۆرگیرانی تەواوەتیدا، دیاردەیەکی تری گەردوونی روودەدات کە هەموو مرۆڤێک دەتوانێت یەک جار لە ژیاندا بیبینێت، ئەویش تەقینەوەی نۆڤایە.