گەنجێکی خۆپیشاندەر: ماوەی ٢٠ ڕۆژە خۆم نەشۆردووە

گەنجێکی خۆپیشاندەر: ماوەی ٢٠ ڕۆژە خۆم نەشۆردووە
گەنجێکی خۆپیشاندەر بۆ ئێن ئاڕ تی دەدوێت
7 مانگ پێش ئێستا

3439 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە دەربەندیخان دژی نەبووی خزمەتگوزارییەکان خۆپیشاندان ئەنجام درا و یەکێک لە خۆپیشاندەران ڕایگەیاند، ماوەی ٢٠ ڕۆژە خۆی نەشۆردووە.

هاوکات ئەو گەنجە بۆ NRT ئەوەشی وت، تەنکەرێک ئاو بە ٢٠ هەزار دینارە، بەڵام ٢٥٠ دینار لە گیرفانمدایە چۆن دەتوانم بیکڕم."

لەبارەی خۆپیشاندانەکەشەوە، قایمقامی دەربەندیخان بە NRT ڕاگەیاند، داواکارییەکانی خۆپیشاندەران ڕەوان و کێشەکانییان کێشەی سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستانن.