بە وێنە.. لە کەلار هێرشى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ئیدانە کرا

بە وێنە.. لە کەلار هێرشى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ئیدانە کرا
خۆپیشاندانى هاووڵاتییانى کەلار لە دژى بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا
10 مانگ پێش ئێستا

1246 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چوارچێوەى کاردانەوە جەماوەرییەکان لە دژى هێرشى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆ سەر قەندیل و خاکى هەرێمى کوردستان، لە کەلار خۆپیشاندانێکى ناڕەزایەتى بەڕێوەچوو و تیایدا دەستدرێژکردنە سەر خاکى کوردستان ئیدانە کرا.

ئەمڕۆ ٢٥ى تەمووزى ٢٠١٥ و لە کاتژمێر شەشى ئێوارەدا و لە ناو بازاڕى کەلار ڕێپێوانێک لە دژى هێرشى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆ سەر قەندیل و گەل و گەریلا بەڕێوەچوو.

خۆپیشاندانەکان لەلایەن تەڤەگەرى ئازادى، گەنجانى وڵاتپارێزى کوردستان و گەنجانى پەیەدە و بە بەشداریى ژمارەیەک کەسایەتى و چالاکوان ڕێکخراوە و تیایدا هێرشەکانى سوپاى تورکیا ئیدانە کرا.

لە خۆپیشاندانەکەدا چەندین دروشم لە دژى بۆردومانەکە و ئەو لایەنانەى هاوکاریى تورکیایان کردووە لە بەزاندنى سنوورى هەرێمى کوردستان و دەستدرێژیکردنە خاکى هەرێم وترانەوە.

هەروەها ئەمڕۆ لە شارەکانى سلێمانى و هەولێر خۆپیشاندان لە دژى هێرشى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆ سەر قەندیل و هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ شەو ٢٤ى تەمووزى ٢٠١٥ فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا لە کاتژمێر ١١ شەو تاوەکو ئەمڕۆ بە چڕى چەندین ناوچەیان لە هەر سێ پارێزگاى دهۆک، هەولێر و سلێمانى بۆردومان کرد.

ر.م