ئاوی خواردنەوە لە پاشەڕۆى ئاژەڵ بەرهەم دەهێنن

ئاوی خواردنەوە لە پاشەڕۆى ئاژەڵ بەرهەم دەهێنن
8 مانگ پێش ئێستا

8677 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ئای تی ڤی لە ویلایەتی ویسکۆنسین لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پاشەڕۆی ئاژەڵ ئاوی خواردنەوە دروست دەکرێت.

بابەتەکەی ئای تی ڤی لەژێر ناونیشانی (ئایا دەتوانین بەم زوانە ئاوی خواردنەوەی پاکی پاشەڕۆی ئاژەڵ بخۆینەوە؟) بڵاوکراوەتەوە و لە کێڵگەیەکی ئەو ویلایەتەش ڕێگەیەکیان بۆ دەرهێنانی ئاوی پاک بۆ خواردنەوە لە پاشەڕۆی ئاژەڵ دۆزیوەتەوە.

هەرچەندە بەڕێوەبەری کێلگەی شیلۆ دایری لە ویلایەتەکە ئامۆژگاری خەڵکی بەوە کردووە، کە زۆر لەو ئاوە بەکارنەهێنن کە لە پاشەڕۆی ئاژەڵ دروستدەکرێت، بەڵام جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئاوەکە گونجاوە بۆ خواردنەوە.

پرۆسەی پاککردنەوەکە بە هونەرێکی تەکنەلۆجی ئەنجامدەدرێت بۆ جیاکردنەوەی ماددە پیسەکان لە پاشەڕۆی ئاژەڵەکان. لە پرۆسەکەشدا جۆرە پێکهاتەیەک (پەین) بەرهەمدەهێنرێت کە جوتیاران دەتوانن سودی لێببینن بۆ کێڵگەکانیان.

گۆردن سپیرس کە بەڕێوەبەری گشتی شیرەمەنییە لە کێڵگەکەدا ووتی ''نابێت ئاوی بیرەکانمان زۆر بەفیڕۆبدەین، دەتوانین لە ئاوی چەم و ڕووبارەکانەوە ئاو بێنین و دووبارە بەکاریان بهێنینەوە و ئەوەش باشتر دەبێت.''



کۆشش بێستانسووری
م.ر