لە سۆران ئاسایش ڕێگەی نەدا بە کۆبوونەوەیەک کە ژمارەیەک گەنج بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان ڕێکیانخستبوو

لە سۆران ئاسایش ڕێگەی نەدا بە کۆبوونەوەیەک کە ژمارەیەک گەنج  بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان ڕێکیانخستبوو
19/05/2017

125527 جار خوێندراوەتەوە

+ -

عەبدۆ ڕۆستایی - سۆران
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند،  ئاسایش  ژمارەیەک گەنج و چالاکوانی لە پارکی بولبولی قەزای سۆران دەرکردووە، کە ویستوویانە قاوەیەکی تاڵ بخۆنەوە بەهۆی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە.

 پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، ئەو کەسانە وەک دەربڕینی هاوخەمی خۆیان بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ئەو چالاکییەیان ئەنجامدابوو، بەڵام هێزەکانی ئاسایش ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەسانە بە بیانووی بەکارهێنانی شوێنی گشتی بۆ مەرامی تایبەت لەو شوێنە دەرکراون و مۆڵەتیشیان بۆ کۆبوونەوەکەیان وەرنەگرتووە.

ڕۆژی ١٩ی ئایاری ٢٠١٧ ، بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بەو هۆیەشەوە پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و چەندین لێپرسراوی باڵای هەرێمی کوردستتان و عێراق و کەسایەتی  پرسەنامە و ڕاگەیاندراویان بەهۆی کۆچی دوایی نەوشیروانە مستەفا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە بڵاوکردەوە.

دواتریش شۆڕش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، لەسەر وەسیەتی خۆی تەرمی نەوشیروان مستەفا لە گردی زەرگەتەی سلێمانی بە خاک دەسپێردرێت.

ع.م