سیروان بارزانی: هیوادارم کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ببێتە هۆی نزیککردنەوەی لایەنەکان

سیروان بارزانی: هیوادارم کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ببێتە هۆی نزیککردنەوەی لایەنەکان
19/05/2017

60829 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فەرماندەی میحوەری گوێر-مەخموور لەبارەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیوادارە ئەو ڕووداوە ببێتە هۆی لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکان.

لە پەیامەکەی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگەدا هاتووە "مردن نەریتێكی سرووشتیە و بۆ هەموو بونەوەرێكە، بەبۆنەی كۆچی دوایی بەڕێز نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پرسە و سەرەخۆشیم ئاراستەی بنەماڵە، دۆست و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەم".

سیروان بارزانی دەشڵێت "هیوادارم خوای گەورە بە بەهەشتی بەرین شادی بكات هەروەها هیواخوازیشم ئەم ڕووداوە ببێتە هۆی زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و نیشتیمانەكەمان".

ئەمڕۆ هەینى بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، بڕیاریشە سبەینێ لە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی تەرمەکەی لە گردی زەرگەتە بەخاک بسپێردرێت.

ب.ح