ئەردۆغان: کاردەکەین بۆ گۆڕینی پرۆگرامەکانی خوێندن

ئەردۆغان: کاردەکەین بۆ گۆڕینی پرۆگرامەکانی خوێندن
19/05/2017

9793 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، سوورن لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە پرۆگرامەکانی خوێندن لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا.

لە وتەیەکدا لە کۆشکی کۆماری لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لاوان و کچانی ٨١ پارێزگای تورکیا و بەشی باکوری دورگەی قوبرس ئەردۆغان ڕایگەیاند، خواستی ئەوەیان هەیە کە "کتێب و پرۆگرامەکانی خوێندن بە مێژووی پرشنگداری وڵاتەکە بەهێز بکەین".

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئێوە توانای گەلی تورکیا بۆ جیهان دەردەخەن و دەبێت ئێوەش چاکسازی و شۆڕشەکان لە وڵاتدا بەرپا بکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە حکومەتی تورکیا و بەشەکەی باکوری دورگەی قوبرس ساڵانە لە ڕۆژی ١٩ی ئایاردا یادی شەڕی تورکیا دەکەنەوە بە سەرکردایەتی کەمال ئەتاتورک لە دژی هاوپەیمانان لە ساڵی ١٩١٩ و ئەو ڕۆژە لە تورکیا پشووی فەرمییە.

ع.م