فوئاد مەعسوم: هیچ بیرۆکەیەک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان

فوئاد مەعسوم: هیچ بیرۆکەیەک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان
19/05/2017

7072 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، بیرۆکەی دواخستنی هەڵبژاردنی پارێزگاکان بە هیچ شێوەیەک بوونی نییە و هیواشی خواست هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان دوربێت لە هەموو بەشکارییەکی تایەفی.

ڕۆژنامەی غەدی ئوردنی لە زاری فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراقەوە بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسانی عێراقی و ئوردنی ڕایگەیاندووە "بیرۆکەی دواخستنی هەڵبژاردنی پارێزگاکان بە هیچ شێوەیەک لە ئارادا نییە و هیوداریشم هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان کە بڕیارە ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت، لەسەر بنەمانی هاونیشتیمانی بوون بێت و دوور بێت لە دابەشکاری تایەفی".

لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک کۆماری عێراق وتوویەتی "ئەوەی بەلامانەوە گرنگە یەکپارچەیی عێراقە، لەکاتێکیشدا ئەگەر کورد دەنگیان لەسەر ڕاپرسی دا، ئەوا لەو کاتەدا چەند شتێک کاریگەرییان دەبێت، لەوانەش بارودۆخی هەرێم و ناوچە کێشە لەسەرەکان و چەند شتێکی دیکەش".

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی پێنج شەممە  ١٨ی ئایاری ٢٠١٧ فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن، بۆ بەشداریکردن لە مونتەدای ئابوری جیهانی دەربارەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا.

ع.م