تورکیا.. پیاوێکی تەمەن ٦١ ساڵ لەگەڵ کچەکەی زانکۆی تەواو کرد

 تورکیا..  پیاوێکی تەمەن ٦١ ساڵ لەگەڵ کچەکەی زانکۆی تەواو کرد
19/05/2017

14311 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێکی تەمەن ٦١ ساڵ بەناوی ئوچلەر ئونڤەر لە رێوڕەسمی دەرچووانی زانکۆی کڕککالە، لەگەڵ کچەکەی بڕوانامەی زانکۆی وەرگرت.

رێوڕەسمێک بۆ دەرچووانی زانکۆی کڕککالە بۆ ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ لە یاریگای باش پنار لە شاری کڕککاڵە تورکیا بەڕێوە چوو، نزیکەی شەش ھەزار قوتابی لە رێوڕەسمەکە بڕوانامەی دەرچوونیان وەرگرتووە.

پیاوێکی تەمەن ٦١ ساڵ بەناوی ئوچلەر ئونڤەر کە بەشی کارگێری تەواو کرد و کچەکەشی لە بەشێکی دیکەی ھەمان زانکۆی خوێندنی تەواوکرد، ئەو پیاوە رایگەیاندووە "زۆر خۆشحاڵم بەوەی لەگەڵ کچەکەم پێکەوە زانکۆمان تەواو کرد".

ئوچلەر ئونڤەر وتووشیەتى "زۆر دڵشاد بووم. دەرچوونم لە زانکۆ لەم تەمەنەدا لەگەڵ کچەکەم ھەستێکی زۆر خۆشە. خۆزگە پێشتر دەستمان بە خوێندنی زانکۆ بکردبایە. لە خوێندن بەردەوام دەبم و پلانیشم ھەیە. قوتابییەکان وەک منداڵی من وابوون و پێکەوە خوێندمان و بڕوانامەمان وەرگرت. ئەوانیش منیان زۆر خۆش دەوێت. کاتێک باسی تەمەنم دەکەم، ھاورێکانی زانکۆ سەریان دەسوڕمێ. دەمەوێت ھەموو کەسێک من بە نموونە وەربگرێت. من وەک فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە کار دەکەم. بەھۆی دەرچوونم لە زانکۆ زۆر ئاسوودەم".

کچی ئەو پیاوە بە ناوی عایشەنور ئونڤەر کە بەشی کشتوکاڵی تەواو کردووە، رایگەیاندووە "دەرچوونم لە زانکۆ ھەستێکی زۆر خۆشە. دەرچوونم پێکەوە لەگەڵ باوکم منی زۆر ئاسوودە کرد".
هـ،ڕ