ژنێکی بەتەمەن لە خورماڵ چەندین کەرەستەی کۆنی لە ماڵەکەیدا کۆکردووەتەوە

ژنێکی بەتەمەن لە خورماڵ چەندین کەرەستەی کۆنی لە ماڵەکەیدا کۆکردووەتەوە
18/05/2017

37417 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مه‌حبوبه‌ محەمەدى ته‌مه‌ن ٧٧ ساڵان له‌ شارۆچکە‌ى خورماڵ، ماوەی ٣٠ ساڵه‌ هاوڕێى مه‌سینه‌ نه‌وتاویه‌كه‌یه‌تى كه ‌له‌ وڵاتى ئێران له‌سه‌رده‌مى ئاواره‌ییه‌كه‌دا وه‌ریگرتووه‌، مه‌سینه‌كه‌ى مه‌حبوبه‌ كارى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى عێراق و ئێرانى كردووه‌ بۆ ناو ئه‌و ته‌باخه‌ى كه ‌هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێیدراوه‌ له‌ ئۆردوگاى "هه‌زارخانى" له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان.

عەشقی کەرەسە کۆنەکان هەر ئەو مەسینە و تەباخە نییە، بەڵکو ئەوەتا مه‌حبوبه‌ ٤٠ ساڵە بێژنگێكیشى هەڵگرتووه‌ كه‌ جیاوازه‌ له‌و بێژنگانه‌ى ئێستا له‌بازاڕ ده‌فرۆشرێن.

هه‌رچه‌نده‌ مه‌حبوبه‌ خۆشه‌ویستى بۆ كاڵا و کەرەستە کۆنەکانی زۆره‌، به‌ڵام هه‌ر له‌ ماڵه‌كه‌یدا "كه‌نوو"شى بۆ هه‌ڵگرتنى ئاردى نانى هه‌ورامى و "كوانوو"شى دروستكردووه‌ بۆ ئاماده‌كردنى نان و چێشتلێنان به‌ دار، ئه‌م عه‌شق و خۆشه‌ویسته‌ بۆ ئه‌م كاڵایانه‌ ته‌نیا له‌ دڵى خۆیدا نه‌ماته‌وه‌، به‌ڵكو گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كانیشى.

كه‌ مه‌حبوبه‌ى پیرى به‌ وه‌فا بۆ مه‌سینه‌ و ته‌باخ و بێژنگ دایكى بێت، كوڕیش ئه‌سته‌مه‌ وانه‌یه‌كى وه‌فاى بۆ كلتور و هونه‌رى كوردى وه‌رنه‌گرتبى، بۆیه‌ به‌ ژه‌نینى شمشاڵ، دڵى دایكى هێنده‌ى تر ته‌ڕ كرده‌وه‌.