ڤیدیۆ.. ئەنجەلینا جولی فیلمێک لەبارەی کچێکی ئەفغانییەوە بەرهەمدەهێنێت

ڤیدیۆ.. ئەنجەلینا جولی فیلمێک لەبارەی کچێکی ئەفغانییەوە بەرهەمدەهێنێت
18/05/2017

10687 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنجیلینا جولی هونەرمەندی بەناوبانگی ئەمەریکی چیرۆکی کچێکی ئەفغانی بە شێوەی ئەنیمەیشن دەکات بە فیلم، کە چیرۆکەکە لەکاتی دەسەڵاتی تاڵیباندایە لەو وڵاتە.

فیلمەکە چیرۆکی ژیانی کچێکی ئەفغانی بەناوی پەروانە دەگێرێتەوە، کە لە سەردەمی حوکمی تاڵیباندا قژی دەبڕێت و شیوەی خۆی دەگۆڕێت بۆ کوڕ، تا بتوانێت خەرجی خێزانەکەی پەیدابکات، لەکاتێکدا باوکی کچەکە لەلایەن گروپی چەکداری تاڵیبانەوە دەستگیرکراوە.

ئەنجیلینا جولی لەبارەی فیلمەکەوە وتوویەتی، دڵخۆشە کە دەتوانێت لە وەها فیلمێکدا ڕۆڵی بەرهەمهێنانی هەبێت کە ژیان و گرفتەکانی کچێک دەگێڕیتەوە.

وتوشیەتی "ملیۆنان کچ لە جیهاندا ناچارن پێش تەمەنی خۆیان گەورەبن و ژیانی خۆیان بگۆڕن تا بتوانن خەرجی خێزانەکانیان پەیدابکەن لە دۆخێکی ناهەمواردا، بۆیە هیوادارم فیلمەکە کاریگەری لەسەر ئەو حاڵەتە هەبێت".

بڕیارە فیلمەکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ دا بکەوێتە بازاڕەوە. پێش ئەم فیلمەش چەندین فیلم لەلایەن هۆڵیودەوە بەرهەمهێنراوە، وەک لەبارەی شەڕی ناوخۆی ئەفغانستان و چونی سوپای ئەمەریکا بۆ ئەو وڵاتە و ژیانی خەڵکی ئەفغانستان لە دوو دەورانی حوکمی تاڵیباندا.

ب.ح