وێنە.. شوێنەوارناسان چەند شوێنێکی نازییەکانیان لە نەمسا هەڵدایەوە

وێنە.. شوێنەوارناسان چەند شوێنێکی نازییەکانیان لە نەمسا هەڵدایەوە
18/05/2017

9130 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە درێژایی ژیانی سیاسی حزبی نازی بە سەرپەرشتی ئەدۆڵف هیتلەر چەندین تاوان لەلایەن حزبەکەوە بەرامبەر خەڵکی و بەتایبەت جولەکەکان ئەنجامدرا.

زۆرێک لە مێژوونوسان پێیان وایە نازییەکان لەکاتی نزیکبوونەوەی کەوتنیاندا چەندین بەڵگە و نوسراویان شاردووەتەوە تا نەکەوێتە دەستی ئەو هێزانەی دوای خۆیان دەستیان بەسەر ناوچەکاندا گرتووە.

تیمێکی شوێنەوارناسی نەمسایی – ئیسرائیلی، چەندین شوێنیان لە وڵاتی نەمسا هەڵدایەوە تا بگەن بەو بەڵگانەی کە نازییەکان لەکاتی کۆمەڵکوژی جولەکەکان و کارەکانی دیکەیاندا بەکاریانهێناوە.



وڵاتی نەمسا یەکێک بوو لەو شوێنانەی کە لەسەرەتای جەنگی دووەمی جیهانییەوە لەلایەن ئەڵمانەکان (نازییەکان)ەوە کۆنترۆڵکرا و چەندین کەمپی وەک "ئاشیوتز و تریبلینکا"ی تێدا دروستکرا بۆ کۆمەڵکوژی جولەکەکان و چەند پێکهاتەیەکی دیکە.

هەزاران قوربانی بە شەمەندەفەر و هۆکاری گواستنەوەی دیکە دەهێندرانە ناو ئەو کەمپانەوە و ئیتر نەدەگەڕانەوە، هەرچەندە چەند کەسێک لەو کەمپانە ڕزگاریان بووە.



ئەو شوێنەوارناسانە چەندین کەرەستەیان وەک کلیل و بازنی دەست و شوێنی ئەشکەنجەدان دۆزییەوە.

ب.ح