پاشاى هۆڵەندا کارە نهێنییەکەى ئاشکراکرد

پاشاى هۆڵەندا کارە نهێنییەکەى ئاشکراکرد
18/05/2017

25270 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاشاى هۆڵەندا کارە نهێنییەکەى ئاشکراکردووە کە لە دواى  بوونى بە پاشاش هەر بەردەوامبووە لەو کارە بە نهێنى و تەنانەت خێزانەکەیشی نەیزانیوە.

ماڵپەڕى سکاى نیوز بڵاویکردەوە، ڤیلهێلم ئەلیکساندەرى پاشای هۆڵەندا بۆ ماوەى ٢١ ساڵ وەک یاریدەدەرى فڕۆکەوانى مەدەنى کارى کردووە لە کۆمپانیاى کەى ئێڵ ئیمى هۆڵەندى و کاتێکیش بووە بە پاشا هەر بەردەوامبووە لە کارەکەى.

 فیلیم ئەلیکسەندەر وتوویەتى، مانگانە لە دوو گەشتدا بەشداریکردووە وەک یاریدەدەرى فڕۆکەوان و هیچ یەکێک لە سەرنشینەکان نەیانناسیوەتەوە هەرچەندە لە ناو فڕۆکەکەدا زانیارى لە سەر کەشوهەوا و دۆخى فڕۆکە و  کاتی نیشتنەوەى بە سەرنشینەکانى وتووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە پاشاى هۆڵەندا دەتوانێت  فڕۆکەوانى بۆ فڕۆکەى جۆرى فۆکۆ  بکات کە فڕۆکەیەکەى بازرگانییە و هاوکات مۆڵەتى لێخوڕینى فڕۆکەى جەنگیشی هەیە و لە ئێستاشدا سەرقاڵى مەشق و ڕاهێنانە بۆ فێربوونى لێخوڕینى فڕۆکەى بۆینگ ٧٣٧ کە گەورەترین فڕۆکەیە لە جیهاندا.

ڤیلهێلم ئەلیکساندەر لە ساڵى ٢٠١٣ وە بووەتە پاشاى هۆڵەندا و لە ئێستادا تەمەنى ٥٠ ساڵە.
هـ،ڕ