ڤیدیۆ.. ڕزگارکردنی ژنێک لە خۆکوشتن

ڤیدیۆ.. ڕزگارکردنی ژنێک لە خۆکوشتن
18/05/2017

56734 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەریدەخات کە چۆن کارمەندێکی بەرگری شارستانی لە چین ژنێک لە خۆکوشتن ڕزگاردەکات.

لە ڤیدیۆکەدا کە ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت، ژنێک لەسەر لێواری یەکێک لە نهۆمەکانی بینایەکدا لە پارێزگای ئانهویی لە چین دانیشتووە و دەیەوێت خۆی فڕێبداتە خوارەوە.

لەو کاتەدا کارمەندێکی بەرگری شارستانی لە پشتییەوە و بە لێوارێکی زۆر باریکدا دەچێت و بە توندی ژنەکە دەگرێت تا لەدواییدا چەند کەسێکی دیکە یارمەتی دەدەن و ژنەکە ڕزگاردەکەن.

بەپێی ئامارەکان، چین ڕێژەی لە ٢٦%ی خۆکوشتنەکانی جیهان پێکدەهێنێت و بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش، لە ساڵی ٢٠٠٩دا رۆژانە نزیکەی ٥٠٠ ژن خۆیان کوشتووە لەو وڵاتەدا.

ک.ئ