وردەکاری سەردانەکەی عەبادی بۆ ئەمەریکا بە ئامادەبوونی فواد حسێن

وردەکاری سەردانەکەی عەبادی بۆ ئەمەریکا بە ئامادەبوونی فواد حسێن
20/03/2017

11104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

واشنتۆن- سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین
كۆشی سپی پێشوازیكرد له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و شاندی یاوه‌ری، كه‌ تێیدا فواد حسین، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یبوو.

 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئەمەریکا رایگه‌یاند كه‌ هاتنی عه‌بادی شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌ و هیوای خواست هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان هه‌ردو وڵات دا بێته‌ ئاراوه‌.

 تره‌مپ له‌به‌رده‌م میدیاكاندا بێ ئه‌وه‌ی وه‌لامی هیچ پرسیارێك بداته‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ عێراق و ئەمەریکا پێكه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ شه‌ركردن دژ به‌ تیرۆ.

 تره‌مپ هه‌وڵیدا چاوپۆشی بكات له‌ پرسیاری رۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به‌ بانگه‌شه‌ی سیخوریكردنی ئۆباما به‌سه‌ر تره‌مپه‌وه‌، به‌ڵام عه‌بادی به‌شێوه‌ی گاڵه‌ ئامێز روویكرده‌ میدیاكاران و ووتی: "ئێمه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به‌ سیخوریكردن ه‌وه‌ نیه‌."

دواتریش كۆبونه‌وه‌ی نێوان شاندی ئەمەریکا به‌ سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ و به‌ ئاماده‌بونی جێگری سه‌رۆكی ئەمەریکا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری، و شاندی عێراقی به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی و ئاماده‌بونی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری و نه‌وت ئه‌نجامدرا.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی كۆشی سپی گه‌شتۆته‌ ده‌ست ئێن ئارتی، تره‌مپ پشتیوانی به‌رده‌وامی ئەمەریکای بۆ عه‌بادی دوپاتكردۆته‌وه‌ بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی داعش و كاركردن بۆ رێگرتن له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گروپه‌ توندره‌وه‌كان.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش داوای كرده‌وه‌ كه‌ رێكکه‌وتنامەی ستراتیژی نێوان هه‌ردو وڵات چالاكبكرێت و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردو وڵات بۆ ئاستی ئابوری و بازرگانی زیادبكرێت.

هه‌ر ئه‌مرۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ په‌یمانگای ئاشتی ئەمەریکا سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئەمەریکا و عێراق، و شه‌ری داعش وتارێكی پێشكه‌ش کرد.

عەبادی دواتریش له‌ ژوری بازرگانی ئه‌مەریكی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مریكی كۆده‌بێته‌وه‌.