بەهۆی تەقینەوەیەکەوە پێشمەرگەیەک شەهید بوو

بەهۆی تەقینەوەیەکەوە پێشمەرگەیەک شەهید بوو
20/03/2017

18973 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تایف گۆران - بەردەڕەش
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٧ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوی پاشماوەی داعشەوە لە چیای زەرتک پێشمەرگەیەک شەهیدبووە و پێشمەرگەیەکی تریش برینداربووە.

سەید هەژار جێگری فەرماندەی گشتی زێرەڤانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر پێنج بەهۆی تەقینەوەیەکەوە پێشمەرگەیەک شەهیدبوو".

لەدوای تەقینەوەکە هەردوو پێشمەرگەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بەردەڕەش، بەڵام یەکێک لە پێشمەرگەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهیدبووە.

ئەوە لە کاتێکدایە دوو ڕۆژ پێش ئێستا بۆمبێکی چێندراو لە نزیک پردى زەرگە لە میحوەرى خورماتوو بە کاروانێکی ھێزەکانی پێشمەرگەدا تەقییەوە و چوار پێشمەرگە بە سەختی بریدار بوون.

ب.ح