لە بەغدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و بەهۆیەوە ٢٣ کەس کوژران

لە بەغدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و بەهۆیەوە ٢٣ کەس کوژران
20/03/2017

3418 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ئەم ئێوارەیە ٢٠ ئازاری ٢٠١٧، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکی حەی عاملی باشوری بەغدا ٢٣ کەس کوژران و ٤٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەڵام بە گوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە تەقینەوەکەدا ١٣ کەس کوژراون و ٣١ کەسی دیکەش بریندار بوون.

پێشتر سەعیدی معەن وتەبێژی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا بە ئێن ئاڕ تی عەرەبی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئوتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گەرەکی حەی عامیلی باشوری بەغدا ٤ کەس کوژراون و ١٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.

دوای تەقینەوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی ناوچەکەیان داو ئوتۆمبیلیەکانی فریاکەوتنیش بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان بۆ چارەسەرکردن.

ئەوە لەکاتێکدایە شاری بەغدا یەکێکە لەو شارانە کە ناوبەناو ئوتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و بۆمبی تەوقیتکراوی تێدا دەتەقێتەوە و بەهۆیەوە دەیان کوژراو و بریندار لە هاووڵاتیانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان دەخاتەوە.

ع.م