کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم
6 رۆژ پێش ئێستا

2095 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەورە دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی ١٢ و ١٣ی کانونى دووەمى ٢٠١٧ لەئەنجامى کاریگەرى بەرزە پاڵەپەستۆى ڕۆژهەڵاتی تورکیا ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٥ پلە و نزمترینیش ٢ پلە دەبێت، لە سلێمانیش بەرزترین پلە ١٥ دەبێت و نزمترینیش ٢ پلە دەبێت، لە دهۆکیش بەرزترین پلە ١٣ پلە دەبێت و نزمترینیش ٣ پلە، هەروەها لە کەرکوکیش ١٥ پلە بە ٤ دەبێت.

هاوکات هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٤ پلە و نزمترینیش ٢ پلە دەبێت، لە سلێمانیش بەرزترین پلە ١٤ دەبێت و نزمترینیش ٢ پلە دەبێت، لە دهۆکیش  بەرزترین پلە ١١ پلە دەبێت و نزمترینیش ٢ پلە، هەروەها لە کەرکوکیش ١٤ پلە بە ٣ دەبێت.

ک.ئ