ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەدایە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەدایە
لۆگۆی حکومەتی هەرێم
6 رۆژ پێش ئێستا

36631 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەدایە و بڕیارە تیایدا چەند تەوەرێک گفتوگۆ بکرێن.

نوری عوسمان سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، لە کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی موچەوە دەخرێتەڕوو.

وتیشی، هەر لە کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەخرێتە ڕوو سەبارەت بە ڕێژەی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە هەرێمی کوردستاندا، هەروەها باسی ڕێکخستنەوەی داهات و خەرجییەکانی کەرتی تەندروستی دەکرێت.

نوری عوسمان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، جگە لە ڕاپۆرتی ئەو دوو وەزارەتە لە كۆبوونه‌وه‌كەدا‌، باسی کۆبوونەوەی حکومەتی هەرێم و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەکرێت.

کۆبوونەوەکەى حکومەتى هەرێم لەکاتێکدایە تائێستا وەزارەتى دارایى کاتى دابەشکردنى موچەى مانگى یانزەى فەرمانبەران و موچەى مانگى هەشتى کەسوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و موچەی مانگی شەشى كه‌مئه‌ندامان و زیندانیانى سیاسى ڕانەگەیاندووە.

ک.ئ