فەرماندەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی بەغدا بانگهێشتی پەرلەمان کراوە

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی بەغدا بانگهێشتی پەرلەمان کراوە
پەرلەمان لە کۆبوونەوەدایە
1 هەفتە پێش ئێستا

3379 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پەرلەمانى عێراق لە کۆبوونەوەدایە و گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک پڕۆژە یاسا دەکات، بەهۆى خراپى دۆخى ئەمنیشەوە فەرماندەى ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانى بەغدا بانگهێشت کراوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەمڕۆ ١٢ی کانونی دووەمی ٢٠١٧ رایگەیاند، ئەوە یەکەم دانیشتنە کە پەرلەمان دواى کۆتاییهاتنى پشووى زستانە ئەنجامى بدات و بەهۆى خراپى دۆخى ئەمنیى و زیادبوونى تەقینەوەکانیشەوە فەرماندەى ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان بانگهێشتى دانیشتنەکە کراوە.

هاوکات گفتوگۆ لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەک دەکرێت وەک پەیوەستبوونى عێراق بە ڕێکەوتن و پرۆتۆکۆلە جیهانییەکانەوە کە تایبەتە بە دەستەبەرکردنى ڕەزامەندى نێودەوڵەتى بۆ کڕینى فڕۆکە و چەک وتەقەمەنى.

باسی لەوەشکرد، بڕیارە لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا سێ وەزیری عێراق بەمەبەستی لێپرسینەوە بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق بکرێت.