پۆستێکی ئۆباما لە تویتەر ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد

پۆستێکی ئۆباما لە تویتەر ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد
باراک ئۆباما
6 رۆژ پێش ئێستا

13624 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆستێکی ئۆباما لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ژمارەی پێوانەیی لە ئەکاونتی تویتەری سەرۆکایەتی ئەمەریکادا تۆمارکرد.

باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا دوێنێ ١١ کانونی دووەمی ٢٠١٧، لە ئەکاونتی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە تویتەر پۆستێکی کرد کە زیاتر لە ٧٠٠ هەزار جار شەیر کراوە.

ئۆباما لە تویتەکەیدا نوسیویەتی "زۆر سوپاس بۆ هەموو شتێک. دوا داواکاریم لێتان هەر وەک یەکەم داواکاریمە. من داواتان لێ دەکەم باوەڕتان هەبێت نەک بە توانای من بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری، بەڵکو بە توانای خۆتان".

ئۆباما ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕێگەی هەژماری پؤتوسەوە ئەو تویتەی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ١٣ ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە، هەژمارەکە تایبەتە بە پۆستی سەرۆکی ولاتەکەو لەدوای جێهێشتنی پۆستەکەی ئەو هەژمارە ڕادەستدەکاتەوە، هاوکات هەژماری تایبەتی ئۆباما زیاتر لە ٨٠ ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە.

نیک پاسیلیۆ وتەبێژی تویتەر ڕایگەیاند، تویتەکەی ئۆباما زۆرترین لایک و ڕیتویتی ئەو هەژمارەبووە، تویتێکی پێشتری ئۆباما لە ڕابردوودا دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەدەغەکردنی هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازەکانی ئەمەریکا لە ڕابردوودا زۆرترین لایک و ڕیتویت کراوە.

باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا وتارەکەی لە شیکاگۆ پێشکەشکرد، هەمان ئەو شوێنەی کە ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ وتاری سەرکەوتنی تێدا پێشکەش کرد، ناوبراو تەمەنی ٥٥ ساڵە و لە ساڵی ٢٠٠٨وە پۆستی سەرۆکی ئەو وڵاتەی بەدەستەوەیە، هاوکات بڕیارە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە پۆستەکەی ڕادەستی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا بکات.