پارەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت

پارەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت
6 رۆژ پێش ئێستا

69901 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە نوسراو ئاگادارکراونەتەوە کە پارەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لە هاوڵاتیان وەربگیرێت.

یوسف یاسین، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە دجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند "لە بڕیارەکەی حکومەتدا ئەوە نەنوسراوە کە بڕی چەند هەزار لە هاوڵاتیان وەربگیرێت، بەڵام ڕەنگە لەنێوان ٢ هەزار بۆ ٥ هەزاردا بێت".

وتیشی "هەر کات حکومەتی هەرێم بڕی پارەکەی دیاریکرد و بڕیارەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوا ڕەنگە لەگەڵ پسوڵەی ئاو یان لە ڕێگای کەرتی تایبەتەوە پارەکە لە هاوڵاتیان وەربگیرێت".

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد کە پێدەچێت لە وەرگرتنی پارەکەدا جیاوازی بکرێت لەنێوان گەڕەکە هەژار نشین و دەوڵەمەندەکاندا.

ئێستا پاکردنەوە و فڕێدانی خاشاکى شارەکان بەدەست کەرتی تایبەتەوەیە و ڕەنگە حکومەت بەو بڕیارە خۆی دەرباز بکات لە دانی پارە بەو کۆمپانیایانە و ئەرکی پارەپێدانەکە بخاتە ئەستۆی هاوڵاتیان خۆیان.

ب.ح