کۆنترۆڵکردنەوەی لە %٨٠ ڕۆژهەڵاتی موسڵ

کۆنترۆڵکردنەوەی لە %٨٠ ڕۆژهەڵاتی موسڵ
1 هەفتە پێش ئێستا

6706 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا هێزە عێراقییەکان زیاتر %٨٠ ڕۆژهەڵاتی موسڵیان کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە.

سەباح نوعمان وتەبێژی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، هێزە عێراقییەکان بەردەوامن لە کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی موسڵ و تا ئێستاش زیاتر لە سەدا هەشتای ناوچەکەیان کۆنترۆڵکردووەتەوە و شەڕوپێکادان بەردەوامە.

هاوکات شاکر جەودەت، فەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان گەڕەکەکانى سەلام و ساهیرونیان لە باکوری رۆژهەڵاتی شاری موسڵ کۆنترۆڵکردووەتەوە.

هاوکات عەبدولئەمیر یاڕەڵا فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکانى نەینەوا رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان گەڕەکی حەوتی نیسان و سدیقییان لە باکوری شارەکە کۆنترۆڵکردووەتەوە.

ئۆپراسیۆنى کۆنتڕۆڵکردنەوەى موسڵ لە کاتژمێرى ٦ى بەیانى ١٧ى تشرینى یەکەمى ٢٠١٦ دەستیپێکرد.

چەکدارانی داعش لە ١٠ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ دا شاری موسڵیان کۆنترۆڵکرد، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووشدا چەندین هێرشی ئاسمانی لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە کراوەتە سەر پێگەکانی داعش لە ناوچەکەدا.

ب.ح