ڤیدیۆ.. شەڕە بۆکس لە پەرلەمانی تورکیا

ڤیدیۆ.. شەڕە بۆکس لە پەرلەمانی تورکیا
6 رۆژ پێش ئێستا

54577 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە دانیشتنێکی پەرلەمانی تورکیادا گرژی و ئاڵۆزی و شەڕە بۆکس لەنێوان پەرلەمانتارانی ئاک پارتی و جەهەپەدا دروستبوو.

دوێنی ١١ی کانونی دووەمی ٢٠١٧، پەرلەمانی تورکیا کۆبووەوە و دانیشتنەکەش تایبەت بوو بە پڕۆژە یاسای هەمواری دەستوری ئەو وڵاتە، بەڵام دانیشتنەکە بە دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی و شەڕە بۆکس لەنێوان پەرلەمانتارانی ئاک پارتی و جەهەپە کۆتایی هات.

لە دانیشتنەکەدا و لەکاتی دەنگدان لەسەر ماددەیەکی پڕۆژە یاساکە، پەرلەمانتارێکی جەهەپە هەوڵی ئەوەی دا کە دەنگدانەکە بە مۆبایلەکەی تۆمار بکات، بەڵام پەرلەمانتارانی ئاک پارتی ڕێگەیان لێگرت و ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی شەڕەکە.

لەماوەی ڕابردوودا ئاک پارتی هەوڵی دا دەستور هەموار بکاتەوە و لە ڕێگەى دەستورەوە دەیەوێت سیستمى سیاسى لە پەرلەمانیەوە بگۆڕێت بۆ سەرۆکایەتى و لەم ڕووانگەیەشەوە بەردەوام ڕووبەڕووى ڕەخنەى هەدەپە و چەند لایەنێکى تر بووەتەوە، ئەوان ئەردۆغان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە دەیەوێت هەموو دەسەڵاتەکان لە پۆستەکەى خۆیدا قۆرغ بکات و بەوکارەش دەسەڵات بەرەو دیکتاتۆرییەت ببات.

ک.ئ