سەرەڕای داخستنی ڕێگاکان ساڵی ڕابردوو ٢٨٠ هەزار پەنابەر چوونەتە ئەڵمانیا

سەرەڕای داخستنی ڕێگاکان ساڵی ڕابردوو  ٢٨٠ هەزار پەنابەر چوونەتە ئەڵمانیا
7 رۆژ پێش ئێستا

12892 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٦ دا ٢٨٠ هەزار پەنابەر چوونەتە ئەڵمانیاوە و بەبەراورد بە ساڵی ٢٠١٥ ڕێژەکە کەمترە.

دوێنی ١١ی کانونی دووەمی ٢٠١٧، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، سەرەڕای داخستنی ڕێگاکان ساڵی ڕابردوو ٢٨٠ هەزار پەنابەر خۆیان گەیاندووەتەوە ئەڵمانیا، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٥ دا ژمارەکە ٦٠٠ هەزار کەس بووە.

هاوکات وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا هۆکاری ئەو کەمبوونەوەیەی بۆ گرتنی ڕێگاکانی ناوچەی بالکان و ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ئەوروپا دەگەڕێنێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئەوەشی ئاشکراکردووە کە تا ئێستا ٨٩٠ هەزار کەس خۆیان بەناوی پەنابەرەوە لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا تۆمارکردووە.

دوای ڕاگەیاندنی سیاسەتی کراوە لەلایەن ئەگیلا مێرکلی ڕاوێژکاری ئەڵمانیاوە، بە لێشاو پەنابەران ڕوویان لە ئەڵمانیا کرد.

کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئەوەی ئاشکراکردبوو کە ژمارەیەکی زۆر پەنابەر چوونەتەوە بۆ وڵاتی یەکەمیان و ئەڵمانیایان جێهێشتووە.

لە دوای دەستپێکیکردنی شەڕی سوریا و کردنەوەی ڕێگاکانی بالکان بەسەر پەنابەراندا وڵاتی ئەڵمانیا یەکێک بوو لەو وڵاتە ئەوروپیانەی بە هەزاران پەنابەر ڕوویان تێکرد و دواتر پرسی پەنابەران بووە پرسێکی سیاسی و ڕەخنە ئامێز بۆ بەرپرسانی ئەو کاتەی ئەڵمانیا.

ب.ح