ئەمەریکا: پێویستە پەیەدە لە دانوستانەکانی ئاشتی سوریادا بەشداربێت

ئەمەریکا: پێویستە پەیەدە لە دانوستانەکانی ئاشتی سوریادا بەشداربێت
مارک تۆنەر
6 رۆژ پێش ئێستا

5674 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، پێویستە پارتی یەکێتی دیموکرات پەیەدە لە دانوستانەکانی ئاشتی سوریادا بەشدار بێت.

مارک تۆنەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠١٧ ڕایگەیاند "پرۆسەی ئاشتی لە سوریا پێویستی بە هەموو سورییەکانە و دەبێت پەیەدە و کورد وەکو هەموو سورییەکان لە دانوستانەکانی ئاشتی ئەو وڵاتەدا بەشدار بن".

هەروەها وتیشی "پێویستە دەنگی پەیەدە لە هەر دانسوتانێکدا بۆ چارەسەری درێژخایەنی دۆخی سوریا ببیسترێت، هەر بۆیە دەڵێین ئەگەر پرۆسەیەکی ئاشتی بۆ گواستنەوەی سیاسیی بێتە کایەوە و دیموکراسی بێت، دەبێت لەلایەن هەموو سورییەکانەوە پەسەندکراو بێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمەریکا لە سەرەتای شەڕی داعشەوە پشتگیری هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی دەکات و ئەوەش بووەتە جێگەی ڕەخەن لەلایەن تورکیاوە، چونکە ئەو وڵاتە پەیەدە و یەپەگە بە درێژراوەکی پەکەکە لە قەڵەم دەدات.

هاوکات ڕوسیا و تورکیا کۆتایی مانگی ڕابردوو لەسەر ئاگربەستی سەرتاسەری سوریا ڕێککەوتن و بڕیاریشە دانوستانەکانی ئاشتی ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە لە کازاخستان دەستپێبکەنەوە.

ک.ئ