لێدوانی سەعدی پیرە لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی

لێدوانی سەعدی پیرە لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی
1 هەفتە پێش ئێستا

24610 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان پارتی و یەکێتی، سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ پارتی لە چوارچێوەی گەڕی دووەمی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانە بووە.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ پارتی، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی هەمیشەییانداوە بۆ پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆی و مادەی ١٤٠، کە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی هەرێمی تێدا بێت، بۆئەوەی لەگەڵ بەغدا بکەونە گفتوگۆ.

ڕاشیگەیاند، تاوتوێی ناڕەزایی لایەنە سیاسییەکانیان کردووە، لەسەر نەبوونی هاوسەنگی لە حکومڕانی هەرێمدا، لەبەرئەوە پێوستە ڕەچاوی هاوسەنگی لایەنەکان بکرێت بەپێی ئیستحاقاقی هەڵبژاردن.

سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ پارتی پرسی کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم و کێشەی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێ کردووە، کە دەبێت کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم چارەسەر بکرێت و پەرلەمانی کوردستانیش چالاکبکرێتەوە، کە بۆ ئەوەش چەند سیناریۆیەک هەیە و دەبێت لەگەڵ لایەنە سیاسیەکاندا تاوتوێ بکرێن.

ئەمڕۆ ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە هەولێر، شاندی پارتی و یەکێتی لەسەر کێشەکانی هەرێم کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
م.ر