فەیسبووک دەیەوێت تایبەتمەندییەک زیادبکات کە بەکارهێنەرەکانی توڕەدەکات

فەیسبووک دەیەوێت تایبەتمەندییەک زیادبکات کە بەکارهێنەرەکانی توڕەدەکات
1 هەفتە پێش ئێستا

21925 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانیای فەیسبووک سەرقاڵی تێست کردنی تایبەتمەندییەکی نوێیە بۆ ئەوەی ڕیکلامی بازرگانی بخاتە ناو ئەو ڤیدیۆیانەوە کە لەسەر تۆڕەکە تەماشادەکرێن.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی کانونی دووەم، ڕیکۆد کە ماڵپەرێکی ئەمەریکی تایبەتە بە بابەتە تەکنەلۆژییەکان ئەوەی بڵاوکردەوە، کە فەیسبووک تایبەتمەندییەک زیاد دەکات کە ڕێگە دەدات دوای ٢٠ چرکە لە تەماشاکردنی ڤیدیۆ لە تۆڕەکەدا ڕیکلام دەربکەوێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕیکۆد خاوەن ڤیدیۆکان ٥٥%ی داهاتی ڕیکلامەکان وەردەگرن کە هەمان ئەو ڕێژەیە لە ماڵپەڕی یوتیوبدا، دەدرێتە خاوەن ڤیدیۆکان، ئەوەش دەبێتە هۆی بێزارکردنی بەکار‌هێنەرانی تۆڕەکە و بەهۆیەوە توڕەدەبن لەوەی لەکاتی بینینی ڤیدیۆیەکدا سەیری ڕیکلامێک بکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە فەیسبووک دژی بیرۆکەی دەرکەوتنی ڕیکلام لە پێش دەستپێکردنی ڤیدیۆکاندا دەوەستایەوە، بەڵام هاوکات لەژێر فشاری زۆری ڕاگەیاندنەکان و خاوەن ڤیدیۆکاندابوو کە داوایان دەکرد، ڕێگایەک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی ڤیدیۆکانیان بکەنە سەرچاوەیەکی داهات.
م.ر